
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەکات، پوتن پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاند و پەیوەندی قۆناغێکی نوێی نێوان هەردوو وڵات تاووتوێ کرا.
بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەم پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، جیهان چاوەڕێی کاردانەوەکانی ڕووسیا بوو بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی سووریا، لە کاتێکدا بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا لە مۆسکۆ خۆی حەشار داوە. پوتن پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئەسەد دا هەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، پوتن یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع ئەنجامدا، پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا نیشاندا، هیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە بەرامبەر ڕاپەراندنی ئەرکەکانی ئیدارەکەی لە بەرژەوەندی گەلی سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا جەختی لە پەیوەندییە ستراتیژییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە سوریا کراوەیە بەڕووی هاوکاریدا تا ئەو کاتەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی سوورییەکان بکات و بەشداری لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ڕووسیا جەختی لە لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر سووریا کردەوە و بە فەرمی، ئەحمەد شەرع و شەیبانی بۆ مۆسکۆ بانگهێشت کردووە.
هەردوو سەرۆک چەند بابەتێکی هەنووکەیییان تاووتوێ کرد کە پەیوەندییان بە هاوکاریی کردەیی لە بواری بازرگانی، ئابووری، پەروەردە و بوارەکانی دیکەدا هەبوو، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی دانووستانەکانی ئەم دواییەی شاندی ڕووسیا لە دیمەشق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان پوتن و شەرع بوو، بەڵام پێشتر، میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە سەردانی ئیدارەی نوێی سووریا کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بڕیاری دا بەبێ جەهەپە سەردانی ئیمراڵی بکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت






