
کارمەندێکی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن هاوکاری دەنگدەرێک دەکات. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو لە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی هەڵبژاردنەکان دەکرێت، 15 هەزار کارمەند لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین بانک بەگوێرەی شوێنی جوگرافی پارەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن، لە ئۆفیسی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی لیژنەی سەرپەرشتی و دابەشکردنی پارەکە بەسەر بانکەکان بەردەوامە، هەفتەی داهاتوو 15 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن پارەکەیان کە سێ ملیار دینارە لە 23 بانک خەرج دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە، ئەو شوێنانەشی کە بانکی لێ نییە شوێنێکی تایبەت دەکرێتەوە بۆ ئەوەی کارمەندانی ئەو سنوورە لە نزیکترین ناوەند پارەکانیان وەرگرن.
زانیاریی زیاتر: پارەی کارمەندەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارییەتیان لە ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت بەم شێوەیە:
- هەماهەنگیکاری بنکە 350 هەزار
- بەڕێوەبەری وێستگە ئەگەر فەرمانبەر بێت 150 هەزار و سوپاس و پێزانینێک کە پلە بەرزکردنەوەی دێنێتە پێش. ئەگەر فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار وەردەگرێت.
- کارمەندانی یەدەگ 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەمار حەکیم: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر ئاسایشی وڵات دەکاتە ئامانج
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






