
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری هیوای سەلامەتی بۆ خواست و پێی گوت: تورکیا بۆ بانگەوازی ئاشتی و برایەتی پێویستیی بە تۆ هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: دەوڵەت باخچەلی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باری تەندروستی تێکچوو، نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدرا، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە و بەپێی بڵاوکراوەی فەرمی پارتەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە سەر کاری ڕۆژانەی.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەم پارتی ڕایگەیاند، بەکرهان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە بۆ هەواڵ پرسینی باری تەندروستی باخچەلی بوو، پێی گووتەوە: هیوای سەلامەتی و زوو چاک بوونەوەت بۆ دەخوازم لەبەر ئەوەی تورکیا بۆ ئاشتی و برایەتی پێویستی بە تۆ هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باخچەلی، خاوەنی پێشنیازی پرۆسەی ئاشتی کوردە لە تورکیا کە "ئازادکردنی ئۆجەلان و چەکدانانی پەکەکە دەگرێتەوە"، تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجام بەردەوامە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بانگەوازێکی مێژووی ڕابگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






