
کەرتی غەززە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێگە بە شکستی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان نادەین و پابەندین بە ڕێککەوتنەکە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 15-2-2025، شەشەمین گەڕی ئاڵوگۆری بارمتەکان لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدول لەتیف قانوع وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: حەماس پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بە مەرجی ئەوەی ئیسرائیلیش بە ڕێککەوتنەکە پابەند بێت. وتەبێژەکەی حەماس دەشڵێت، "ڕێگە بە شکستپێهێنانی ڕێککەوتنەکە نادەین".
گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس پێیوایە، ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کاریگەری لەسەر حکومەتەکەی نەتانیاهۆ دەبێت چونکە بەردەوام هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی حەماس بە بیانووی پابەندنەبوونی ئیسرائیل بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە بڕیاری دا ئازادکردنی بارمەتە ئیسرائیلیییەکان دوابخات، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هەڕەشەی لە حەماس کرد ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکات ئەوا هێرش بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێدەکەنەوە. ئەمریکاش لەسەر هەمان پرس ڕایگەیاند، "ئەگەر حەماس سەرجەم بارمتەکان تا دوانیوڕۆی ڕۆژی شەممە ئازاد نەکات ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە دۆزەخ''.
باکگراوند: ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لە 19-1-2025 چووە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا هەردوولا پێنج گەڕی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکانیان ئەنجامداوە و ئەمڕۆش سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر 369 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






