
دیمەنی فڕۆکەیەکی ئێرانی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لوبنان، حکومەتی ئێران گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە ڕادەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێران ڕۆژی هەینی دوو فڕۆکەی لوبنانی قەدەغە کرد بچنە ناو وڵاتەکە بۆ گەڕاندنەوەی دەیان گەشتیاری لوبنانی کە لە ئێران گیریان خواردبوو. ئەمە دوای ئەوە دێت کە ئێران ڕایگەیاند لوبنان بەهۆی هەڕەشەی ئیسرائیلەوە ڕێگری لە گەشتی ئاسمانی لە تارانەوە بۆ بەیروت کردووە
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: حوسێن پورفەرزانە، سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی ئەو کێشە ئەمنییانەی ئێستا لە فڕۆکەخانەی بەیروت هەن سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ لوبنان تا 18ـی ئەم مانگە هەڵوەشاونەتەوە.
زانیاری زیاتر: پورفەرزانە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ بەئامانجکردنی فڕۆکە ئێرانییەکان کە بەرەو لوبنان دەڕۆن ڕایگەیاند من وشەی هەڕەشەم نەبیستووە، بەڵام لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی کە بە نووسراو لە نێوان ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران و لوبنان گفتوگۆی لەسەر کراوە و دوای داواکەی لایەنی لوبنانی بەهۆی بارودۆخی ئەمنی تایبەت لە بەیروت و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتە دەرەکییەکان. بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ لوبنان ڕابگیرێت تا 18ـی شوبات و بەم پێیەش گواستنەوەی گەشتیارانی ئێرانی لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کاربەدەستانی ئێران دەڵێن مۆڵەتی گەشتی "ئێران ئێر"یش کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە 19ـی شوبات ئەنجام بدرێت، هەڵوەشاوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





