
دیمەنێکی قەزای زاخۆ
ئاڤا نیوز
ناوی زیاتر لە 236 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی گەیشتووەتەوە وەزارەتی شارەوانی، هاوکات لە زاخۆ دەست بە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەم شوێن بوو دەستی بە دابەشکردنی زەوی کرد، لە قۆناغی یەکەم چوار هەزار و 747 پارچە زەوی دابەشکران، لە قۆناغی دووەمیشدا 13 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد حاجی، بەرپرسی دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتیی شارەوانی زاخۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی، لە سنووری گوندەکانی خرابدار، سەلکا، خێلەخ و باکرما، زەوی ئامادەکراوە و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوی حەوت هەزار و 788 فەرمانبەر گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی شارەوانی زاخۆ و چاوەڕێی گەیشتنی بەشێکی دیکەی ناوەکان دەکەن، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی زەوی بکرێت.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکردووە و دەیان هەزار کەس سوودمەند دەبن، بەمەش فەرمانبەران بەپێی سنووری شارەوانییەکانیان زەوییان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





