وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئامادەکاریی کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین گەیشتە سعودییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 شوبات

سەردانی مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ سعودییە
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەشتە سعودییە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و و ڤلادمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە سعودییە لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا کۆببنەوە، پێشتریش لە هەفتەی ڕابردوودا ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و سەردانەکەی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ سعودییە بۆ ئامادەکاریی ئەو کۆبوونەوەیەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان، بڕیار وایە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی سعودییە کۆببێتەوە و پلان و ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا بە بەشداری محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە دەست پێبکەن.
زانیاریی زیاتر: سەردانەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی هەفتەی ڕابردوویان دێت لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کە تێیدا باسیان لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا و پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و هاوکاریکردنی دوولایەنە لەسەر پرسەکانی دۆخی ئۆکراینا و فەڵەستین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو، هەر لەو پەیوەندییەشدا بڕیاریاندابوو وێستگەی یەکەمی دیدار و کۆبوونەوەکانی ترەمپ و پووتین لە سعودییە بێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن





