شاخەوان عەبدوڵڵا: سوودانی لە هەوڵدایە کۆتایی بە کێشەی جووتیارانی کەرکووک بهێنێت
- کوردستان
- 17 شوبات
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی سوپای عێراق ڕێگری کرد لە جووتیارانی گوندی شەناغە کە زەوییەکانیان بکێڵن، پەیوەندی کردووە بە سوودانی و داوای لێ کردووە کۆتایی بەو ڕێگرییانە بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ سەربازانی سوپای عێراق لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک ڕێگرییان کرد لە جووتیارانی کورد زەوییەکانیان بکێڵن، بەمەش بارگرژی دروست بوو. ئەمە لەکاتێکدایە پەرلەمانی عێراق دەنگیداوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس بۆ بێ بەشکردنی جووتیارانی کورد لەو زەوییانە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:
- بەداخەوە ئەمڕۆ دوو ڕووداو لە کەرکووک ڕوویان داوە، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیمان بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، لەبارەی کێشەی گرژییەکانی سنووری سەرگەڕان و بەردەوامی ڕێگرییەکانی سوپا لەجووتیارە کوردەکان، سەرۆکوەزیران، فەریق عبدالکریم سودانی، ڕاوێژکاری سەربازی ڕاسپاردووە کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت. شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەشی وتووە، "لەگەڵ فەریق عبدالکریم قسەم کردووە بەڵێنی داوە کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت".
- سەبارەت بە کێشەی دووەم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەداخەوە پۆستی بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک درایە پەرلەمانتار وەسفی عاصی و کەسێک دانرا کە تەنانەت وەسفی وەزیفیشی لەگەڵ پۆستەکەی ناگونجێت. ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ کاک ڕیبوار قسەم کرد و بەڵێنیدا ئەو بابەتە ڕابگریت و تەنانەت وتی ئەو کاندیدەم ڕەتکردووەتەوە، هەروەها لەگەڵ کاک خالد شوانی قسەم کرد بەهەمان شێوە بەڵێنیدا ڕێگە بەو بابەتە نەدەن، بەلام بەداخەوە نازانم لەژێر چ فشارێک ئەمەیان کرد.
- بەوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، دانانی ئەو بەڕێوەبەرە زیانی زۆری بۆ جووتیارانی کورد هەیە، بە تایبەت لە جێبەجێکردنی یاسای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی بەعسی لەناوچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە






