
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نووسراوێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاودەبێتەوە و تیایدا هۆشداری دەدات کە گەنجینەی دەوڵەت بۆ دابینکردن و مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتی تووشی کێشەیەکی گەورە بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشممە ڕێککەوتی 18ـی 2ـی 2025 حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران، ئەمە لەکاتێکدایە نووسراوێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکات گەنجینەی دەوڵەت تووشی کورتهێنانێکی گەورەی پارەی کاش بووەتەوە. بەڵام وەزارەتی دارایی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گرفتی نەبوونی پارەی کاشیان هەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووسراوێکی تەیف سامی لە ڕۆژی 9ـی 2ـی 2025 دەرکراوە و بۆ نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نێردراوە. تێیدا هاتووە: "گەنجینەی دەوڵەت بۆ دابینکردن و مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتی تووشی کێشەیەکی گەورە بووە، بەشێوەیەک ناتوانرێت فەرمانبەرانی گرێبەست بەهەمیشەیی بکرێن".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت، "پابەندن بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو بێ هیچ دواخستن یان کەمی پارە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشتر چەندجارێک سوودانی و تەیف سامی ڕایانگەیاندووە کێشەی پارەی کاش نییە، بەڵام ئەمە تەنیا لێدوانە و بۆ ئەوەیە خەڵک نەترسێت، ئەگەرنا لە ڕاستیدا کێشەیەکی گەورە هەیە، ڕاستە عێراق مووچە تەوتین کراوە و خەڵک بە کارتی بانکی مووچە وەردەگرن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە لە عێراق سیستمی دیجیتاڵی دارایی هەبێت، چونکە خەڵک پارە لە بانک ناهێڵێتەوە، هەر کە مووچە خرایە سەر حیسابەکەی، دەستبەجێ هەمووی ڕادەکێشێ و یەک دیناری تێدا ناهێڵێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەمەش هەموو مانگێک کێشە بۆ کۆکردنەوەی پارەی کاش دروست دەبێت بۆ مووچە. عێراق مانگانە تەنیا بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە هەشت تریلۆن دینار هەیە، ئەمە بە هەرێمی کوردستانیشەوە کە مانگانە نزیکەی تریلۆنێک دینار دەنێرێت.
چارەسەرەکان: بۆ پەیداکردنی ئەم بڕە پارەیە دەبێت وەزارەتی دارایی بانک بە بانک بگەڕێت، لە هەر بانکێک بڕێک پارە کۆ بکاتەوە تاوەکو گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نەبێت.
ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە، مانگانە بەهای ملیاران دۆلار نەوت دەفرۆشێت، عێراقیش وەکو دەوڵەت یەدەگێکی گەورەی هەیە، (106ملیار دۆلار و 163 هەزار تۆن یەدەگی زێڕی هەیە) هەرچەندە حکومەت ناتوانێت ئەم پارەیە بە ئاسانی خەرج بکات بەڵام پاڵپشتییەکی باشە.
لەلایەکی دیکە: عێراق زیاتر لە 80 تریلۆن دینار پارەی بریمەری چاپ کردووە، ئەمە بڕێکی زۆرە، هۆکارێکی نەمانی ئەم پارە کاشە ئەوە بوو کە خەڵک لە ماڵ هەڵی دەگرێت و متمانەیان بە بانک نییە، بڕێکی دیکەشی یەکجار زۆریش دەگوترێت نیوەی ئەو پارەیەی عێراق بە کاش هەیەتی بە قاچاخ و لەڕێگەی کڕینی کاڵاوە براوەتە وڵاتێکی دراوسێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین



