پەرلەمانتارێکی دەم پارتی : پرۆسەی ئاشتی لە باکوور کاریگەری لەسەر باشووری کوردستان دەبێت
- کوردستان
- 19 شوبات
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەل شاندی ئیمرالی. وێنە - بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
بەوتەی پەرلەمانتارێکی دەم پارتی، ئەگەر کێشەی کورد لە باکوور چارەسەر بکرێت کاریگەری هەرە گەورەی لەسەر باشووری کوردستان دەبێت و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پرۆسەی ئاشتی دەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 2025-02-16، شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان گەیاند و ئەنجامی دیدار و کۆبوونەوەکانی ئیمرالیشیان باسکرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:
٠ پرۆسەی ئاشتی باکووری کوردستان کاریگەری لەسەر هەر سێ پارچەکەی کوردستان دەبێت، بۆ چارەسەرکردنی پرۆسەی ئاشتی هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ڕۆڵێکی مێژوویی تێدا دەگێڕن.
٠ دوای ئەوەی پەیام و دانووستاندنەکانی لایەنەکانی باشووری کوردستان دەگاتە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ناوبراو بانگەوازێکی دەبێت و پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "سەرۆك بارزانی ئامادەیی تەواوی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی ڕاگەیاند".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





