
مووچەی مانگی دوو
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سێ داواکارییە نوێیەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، نووسراوەکە تەنیا ڕۆتینی ئیدارییە و هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگی دوو دروست نابێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە هەولێر و بەغدا لەبارەی کۆی مووچەکانی ئەمساڵ ڕێککەوتنیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو تەیف سامی هەموو مانگێک بیانووی نوێی دەگرت و لەمپەری بۆ ناردنی مووچە دروست دەکرد، ئەمساڵ هەر لێدوان و نووسراوێکی تەیف سامی بڵاوببێتەوە، دڵەڕاوکێ لای مووچەخۆرانی کوردستان دروست دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی بڵاوبووەتەوە و ڕێکەوتی 2025-02-17ی لەسەرە، سێ داواکاری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، ناردنی لیستی موچەی مانگی دوو لەگەڵ ناردنی زانیاری لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەخۆران، ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئەمە جگە لەو 51 ملیار دینارەی نزیکەی 10 ڕۆژە نێردراوە.
لێدوانی فەرمی: لەسەر ئەو نووسراوە بەرپرسێکی باڵا و تایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق وەکو ئەرک و ئیلتیزامی خۆی، بەپێی یاسای بودجە نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، ئەم نووسراوە تەنیا ئاراستەی هەرێمی کوردستان نەکراوە، بەڵکو ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراقیش کراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو جۆر داهات هەیە، داهاتی نەوتی و داهاتی نانەوتی، مامەڵەکردن بە هەردوو داهاتەکە بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی (ئیدارە مالییە)ی ژمارە شەشی ساڵی 2019 دەکرێت . بۆ نموونە ماددەی 29 لە یاساکە، تا ئێستا حکومەتی عێراق ڕێنمایی بۆ دەرنەکردووە و ڕاڤەیان نەکردووە، بەم هۆیەوە گرێ لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و ڕوون نییە داهاتی نانەوتی چی و چی دەگرێتەوە؟ حکومەتی کوردستانیش خۆی یاساکەی ڕاڤە کردووە و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەرچووە بە ژمارە 250 کە تایبەتە بە دەستنیشنانکردنی داهاتە ناوخۆییەکان.
زانیاریی زیاتر: لەسەر ئەم بنەمایە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتوون 50%ی باجی دەرامەت و رسوماتی گومرگی دەروازە سنوورییەکان بۆ بەغدا بنێردرێت، کە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 ڕۆژە ناردوویەتی و بڕەکەی 51ملیار دینار بوو. لەمبارەیەوە بەرپرسەکەی حکومەت دەڵێت: بەگشتی دوو مانگ جیاوازن، مانگەکانی 12 و یەک، کە کۆتایی ساڵی دارایی و سەرەتای ساڵی دارایین، گۆڕانکاری بەسەردا داهات دێت و کەمترە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ناردنی داهاتی نەوتی کە سێیەم داواکاری تەیف سامییە، بەرپرسە باڵاکەی حکومەت دەڵێت: "کێشەمان لەسەر ئەو داوکارییە نییە، کەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێکردەوە بۆیان دەنێرین".
خاڵی ئەرێنی: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کێشە بۆ مووچەی مانگی دوو دروست دەبێت یان نا؟ بەرپرسەکە باڵاکەی حکومەت بۆ ئاڤا وتی: "ناکرێت بەبێ بایەخ تەماشای نووسراوەکە بکرێت، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی وەڵامی هەرسێ داواکارییەکە دەداتەوە و ڕوونکردنەوەی پێویست دەخاتەڕوو بەپێی یاسا و ڕاڤەی خۆمان". دڵنیاییشی دا لەوەی نووسراوەکە تەنیا ڕۆتینی ئیدراییە، بۆیە هیچ گرفتێک دروست نابێت، مووچە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەم بابەتە بڕاوەتەوە.
ئەمەش بزانە: یەکەمجار نییە تەیف سامی ئەو داواکارییانەی کردبێت، مانگەکانی ڕابردووش داوای کردووە. لە هەموو نووسراوەکانی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، لەکاتی ناردنی پارەش ئەو داواکارییە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فشار دەکات بۆ زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو "ئاستەنگی" بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکرێت