
سەرۆككۆماری ئێران لەبنكەیەكی ئەتۆمی وڵاتەكەی- میدیاكانی ئێران
ئاڤا نیوز
دیپلۆماتكاران دەڵێن وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ترسی هەڵكشانی گرژییەكانی ناوچەكە ئێران سەركۆنە ناكەن.
وێنە گەورەكە: هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتێكی وەرزانەی نهێنیدا ڕایگەیاند تاران لە چەند كێشەیەكی گرنگی ئەتۆمیدا هەماهەنگیی ئاژانسەكەی نەكردووە. لەوانە فراوانكردنی كاری ئەتۆمیی ئێران؛ كوژاندنەوەی ئامێرەكانی چاودێریی ئاژانسەكە؛ هەروەها ڕێگرتن لە پشكنەرە باڵاكانی ئاژانسەكە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: دیپلۆماتكارەكان دەڵێن سەرەتا كۆمەڵەی سێ وڵاتەكە، كە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا پێكهاتووە، پلانیان وا بوو ئێران لەسەر ناهەماهەنگی سەركۆنە بكەن و دەستیان كرد بە ئامادەكردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەك، بەڵام جارێ هەڵیانگرتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمریكاش لە ترسی هەڵكشانی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش هەڵبژاردنی ئەمساڵی وڵاتەكە پێی باش نەبووە بڕیار لە دژی ئێران دەربكرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە ڕۆژی یەكەمی كۆبوونەوەی بۆردی بڕیاردەرانی ئاژانسەكەدا لە بارەی ئەگەری تەشەنەسەندنی چەكی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانیی خۆی دووپات كردەوە.
لەلایەكی دیكەوە: دیپلۆماتكارێكی باڵا ڕایگەیاند ڕاپۆرتەكان زۆر خراپ بوون. هۆی زۆر باش هەبوون بۆ بڕیاردان لەسەر ئێران، بەڵام بە هۆی وێنە گەورەكەی ناوچەكەوە و كێشەی دیكەی وەك شەڕی ئۆكراینا و غەززە، بڕیارمان دا كە كاتەكە گونجاو نییە .

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





