
ئاڵای عێراق و ئێران لەگەڵ کێڵگەیەکی نەوت و غاز
ئاڤا نیوز
وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە دوای 10 ڕۆژی دیکە کۆتایی دێت و بەو هۆیەشەوە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی کارەبا دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیاند: لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران تا 8ی ئازار کۆتایی دێت، هاوکات عێراق بەردەوامە لە لەدەستدانی نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی وەستانی غاز لە ئێرانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد مووسا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو لێخۆشبوونەی ئەمریکا کە وەزارەتی کارەبا و حکومەتی عێراق بەدەستی دەهێنن بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لە 8ی ئادار واتە دوای نزیکەی 10 ڕۆژی دیکە کۆتایی دێت، لە بنەڕەتیشدا دابینکردنی غازی ئێرانیش بۆ بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست وەستاوە و بەهۆیەوە 8 هەزار مێگاوات کەمبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا وەزارەتی کارەبا هیچ ئاگادارییەکی لەلایەنی ئەمریکییەوە بۆ وەستاندنی هاوردەکردنی غازی ئێرانی پێنەگەیشتووە، ڕەنگە حکومەت هەوڵی بەدەستهێنانی لێخۆشبوونێکی نوێ بدات بۆ درێژکردنەوەی هاوردەکردنی غازی ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" دەدات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن






