ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە لە داهاتی گشتی ملیۆنان دینار بۆ خۆیان تەرخان دەکەن
- عێراق
- 27 شوبات

بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە، وێنە - ڕاگەیاندنی پارێزگای بەسڕە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە لە باشووری عێراق، بە بڕیارێک و لە داهاتی گشتی دەیان ملیۆن دینار بەناوی "خەرجی سوتەمەنیی، میوانداریی و هاوکاریی" بۆ خۆیان تەرخان دەکەن، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە لە 23 ئەندام پێکدێت، هاوپەیمانی تەسمیم کە کوتلەی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری شارەکەیە لە ئەنجوومەنەکەدا زۆرینەیە و 12 ئەندامی هەیە.
نوسراوی فەرمی: خەڵەف بەدران، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە لە نوسراوێکدا پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگاکە، بڕیاریداوە کە بۆ سەرۆک واتە خۆیی لەگەڵ هەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕێک پارە خەرج بکرێت بەم شێوەیە:
٠ مانگانە ملیۆنێک دینار بۆ سوتەمەنی ئۆتۆمبێل.
٠ بۆ پێداویستییەکانی میوانداریی، مانگانە 700 هەزار دینار.
٠ بەمەبەستی هاوکاری هەژاران و ئەوانەی پێویستییان هەیە، مانگانە سێ ملیۆن دینار.
٠ هەموو سەرەتای ساڵێک سێ ملیۆن دینار و کۆتایی ساڵیش سێ ملیۆن دیناری دیکە وەک پاداشتی دارایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن، مووچەکانیان بەگوێرەی بڕوانامە لە نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن دینارە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بڕیارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکەوە ناو دەبرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی






