
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر - حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق
ئاڤا نیوز
لە دوا ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، عێراق بۆ دووەم جار شاندێک ڕەوانەی سووریا دەکات و چەند دۆسیەیەک لەگەڵ ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: بۆ گفتوگۆکردن لە سەر چوار تەوەری سەرەکی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیدارەی نوێی سووریا، عێراق بەنیازە لەچەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی ئەمنی و هەواڵگریی ڕەوانەی سووریا بکات.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: بەغدا بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای ئەمنی ڕەوانەی دیمەشق بکات بۆ تاوتوێکردنی چوار دۆسییەی پەیوەست بە ئاسایشی گشتی نێوان هەردوو وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا، پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی مەزارگە پیرۆزەکان، مەترسی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە هەندێک ناوچەی سووریا و داخستنی کەمپی هۆل، ئەو تەوەرانەن کە شاندی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا تاوتوێی دەکات.
ئەمەش بزانە: پێشترحەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق جەختی لەوە کردەوە، گۆڕەپانی عێراق و سووریا پێکەوەگرێدراون، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق دەبێت، بەو هۆیەوە عێراق نامەی ئەمنیی ڕوونی لەبارەی هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکان داوەتە سووریا.
باکگراوند: ڕۆژی 26-12-2024، دوای تەنیا 18 ڕۆژ لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





