
سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەندیخانە دەردەهێنرێت و سەردانی هاوژینەکەی دەکات لە نەخۆشخانە.
وێنە گەورەکە: بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی هەڵک تیڤی لە تورکیا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەددین دەمیرتاش نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بۆ ئەمەش دەمیرتاش داواکاری ڕێگەپێدان بۆ وەزارەتی داد پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت لە نەخۆشخانە لەگەڵ هاوژینەکەی بێت کاتێک نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا خۆی دەچێتە لای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و داواکارییەکەی دەمیرتاشی پێ دەگەیێنێت و دۆخەکەی بۆ باس دەکات، بە فەرمانی ئەردۆغان ڕێگەپێدانی بۆ دەردەکرێت، دەمیرتاش لە زیندانەوە بەرەو ئیستەنبووڵ دەبرێت و لەوێ لەگەڵ هاوژینەکەی دەبێت تا نەشتەرگەری تەواو دەبێت، دوای ئەوە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندی بە دەمیرتاشەوە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: باخچەلی، سووپاسی دەمیرتاشی کردووە بۆ ئەو بڵاوکراوەی لەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەریکرد کە تێیدا سوپاسی ئەردۆغان، باخچەلی و ئۆجەلان دەکات بۆ هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتەوە بەوەی چۆن ڕێگەدراوە دەمیرتاش تەنیا لەبەر نەشتەرگەریی هاوسەرەکەی لە زیندان دەربچێت.
بۆچی گرنگە: ئەوەی جێگای سەرنجە لە سۆشیال میدیاکانی تورکیا، هەڵمەتێکی جەماوەری هەیە و داوا دەکرێت سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئازاد بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






