ساتی تاقیکردنەوەی شۆفێران بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو نووسراودا چەند بڕیارێک بۆ نووسینگەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەردەکات، یەکێک لە بڕیارەکان کەمکردنەوەی تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییە.
نووسراوی فەرمی: دوو نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، لە یەکێکیاندا هاتووە، هەر وانەیەکی تیۆری کە 45 خولەکە بڕی هەزار سێ دینار وەردەگیرێت و بۆ هەر وانەیەکی پراکتیکی کە یەک کاتژمێرە 20 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لە بەرامبەر کۆی وانەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە نووسینگەکان بڕی 405 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرا، بەڵام لەمەودووا بڕی 303 هەزار دینار وەردەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی نووسراوەکەی دیکەی وەزارەتی ناوخۆ، کرێی وتنەوەی وانە بە مامۆستایانی مۆڵەتی شۆفێری لە 7 هەزار دینارەوە بۆ 5 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر بڕی 210 هەزار دینار لەو کەسانە وەردەگیرا کە دەیانەویست وەک ڕاهێنەری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری وانە بڵێنەوە، بەڵام ئێستا پارەکە کەمکراوەتەوە بۆ 150 هەزار دینار
ئەمەش بزانە: وەک لە نووسراوەکاندا ئاماژەی پێکراوە، سەرجەم نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەبێت پابەندی ئەم بڕیارە بن و لەلایەن هۆبەکان و بەشی بەدواداچوونی هاتووچۆی هەرێمی کورستان چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن





