
نمایشی گەریلاکانی پەکەکە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کارگێری کەجەکە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە هەنگاونان بەرەو ئاشتی و دیموکراسی ناودەنێت و دەڵێت:" هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە مانای لەناوچوونی نییە، بەڵکو پەکەکە گۆڕانکاری بەسەر دا دێت و دەچێتە نێو قۆناغێ ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی نوێ".
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو پەیامی ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە لایەن ئەندامانی شاندی ئیمرالی خوێنرایەوە، کە داوای کرد پەکەکە چەک دابنێت و جۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ڕۆژێک دوای ئەوە پەکەکە لە ڕاگەیێنراویکدا پێشنیازەکەی قبووڵ کرد و ئاگربەستی ڕاگەیاند. ئەم پەیامە لێکدانەوەی جیاوازی بە دوا داهات.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا موسەتەفا کەرەسو گوتی: پەکەکە بۆ ماوەی 40 ساڵە شەڕ دەکات و لەو ماوەیەدا زۆر دەستکەوتی نەتەوەیی هەبووە، لەبەر ئەوەی وشەی هەڵوەشاندنەوە تەنیا وشەیەکی ڕەمزیی و تاڵە، پەکەکە بۆ مانەوەی کورد و مێژووی کورد و کوردستان زۆر گرنگە، پەکەکە واتا مانەوەی کورد، هەر بۆیە پەکەکە دەمێنێت، بەڵام گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەچێتە نێو قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی نوێ و کاریگەری و قورسایی خۆی لە قۆناغی نوێی سیاسەتی ناوچەکەدا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی کەجەکە جەختی کردەوە لەوەی ئەوان بڕوایان بە ڕێبەرەکەیان هەیە، بڕوایان بە بڕیارەکانی ئەو هەیە و متمانەشیان بە پشتیوانی گەل هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





