سووریا بەشداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 ئازار

ئەسعەد شەیبانی. وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
سووریا بۆ یەکەمجار بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لە هۆڵەندا بەڕێوەبچێت.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 2025-03-05، لە شاری لاھای ڕۆژئاوای ھۆڵەندا، بە بەشداری ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ یەکەمجار وڵاتەکەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "بۆ یەکەمجار لە مێژوویی سووریا، لە لاھای بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەم".
گوتیشی، بەشدارییکردن لەم کۆبوونەوەیە، پابەندبوونی سووریایە بە ئاسایشی نێودەوڵەتی و دڵسۆزی بۆ ئەوانەی کە لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد گیانیان لەدەستداوە.
باکگراوند: لە ساڵی 2013ـدا، ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد، بە چەکی کیمیایی ناوچەی غوتەی ڕۆژھەڵاتی بۆردوومان کرد بەو ھۆیەوە ھەزار و 400 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
بۆچی گرنگە: ڕژێمی پێشووی سووریا پێشتر چەندین جار بەوە تۆمەتبار کراوە کە چەکی کیمیایی دژی هاووڵاتییانی بەکارهێناوە، ئێستا بەشداری کردنی سووریا لەم کۆبوونەوەدا پەرە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی و گرنگی پێگەی سووریا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا دیاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






