
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان هەڕەشەی نوێ لە یەپەگە دەکات و بە درێژکراوەی پەکەکە ناوزەندیان دەکات و باس لەوە دەکات ڕێگە نادەن لە سووریای نوێ چالاکییان هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین چاوپێکەوتنی میدیایدا لەگەڵ فاینانشیال تایمز ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر پێویست بکات، ئەنقەرە دەتوانێت دەست بەسەر ئەو کەمپ و زیندانانەدا بگرێت کە لەلایەن هەسەدەوە کۆنتڕۆڵکراوە و ئەندامان و خێزانی ڕێکخراوی تەندروستی داعشیان تێدا جێگیر کراوە.
زانیاریی زیاتر: تورکیا پێداگیرە لەسەرە ئەوەی هەسەدە چەک دابنێت و بچێتە ژێر چەتری هێزی نیشتمانی سووریا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بپ دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، تاوەکو ئێستا دیار نییە ئاخۆ هەر پەکەکە لە قەندیل خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە یاخود یەپەگە و هەسەدەش لە سووریا بەدەم بانگەوازەکەوە دێن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، پێویستە بە زووترین کات، سەرجەم گرووپەکانی سەربە پەکەکە هەڵبوەشێنەوە و دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






