
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی حکومەتی کوردستان، دوای سەرکەوتنی لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دەگاتە شاری سلێمانی و ئەمشەو لە یەکەم گەڕەک دەستپێدەکات، تاوەکو ساڵی 2026 پڕۆژەكە تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناكی، لەناو جەرگەی شاری سلێمانییەوە دەستیپێکردووە. وەک سەرەتاش بازاڕی سلێمانی و بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی وەک (ئیبراهیم پاشا، سابوونکەران، دارۆغا، حاجی حان، مەولەوی، جادەی ئۆرزدی، سەلیم بەگ و خانەقا) دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی كارەبای سلێمانی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند،
- کارکردن بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە گەڕەکەکاندا تەواوبووە وەک قۆناغی ئەزموونی و دەستپێک، 11 فیدەری كارەبا دیاریکراون کە کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری.
- ئەمەش بەردەوام دەبێت و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، هاوشانی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەم خزمەتگوزارییە تەواوی سلێمانی بگرێتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: لە چوارچێوەی ڕووناکی، هاوبەشان بەپێی بڕی بەکارهێنانی کارەبا پارە دەدەن، ئامانج لە پڕۆژەکە ئەوەیە چینی کەمدەرامەت و مامناوەند لە گرانی نرخی کارەبا بپارێزێ، بەشێوەیەک کە هەمان پارەی پێشووتر یان کەمتر بدەن بە کارەبا کە پێشتر داویانە بە مۆلیدە و گشتی.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەڵێن، بەمزووانە کەمپەینێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتی لەسەر بەکارهێنانی کارەبا ڕادەگەینێت کەوا یارمەتیدەری هاوڵاتی بێت لە بەکارهێنانی بەرپرسیارانە.
باکگراوند: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ڕۆژی 17-10-2024 پڕۆژەی ڕووناكی ڕاگەیاند، كە بەهۆیەوە كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشان دەستەبەر دەكات، بەگوێرەی پلانەكەش تا ساڵی 2026 پڕۆژەكە تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی سەربازی پشتڕاست دەکاتەوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گرووپە چەکدارەکان پابەندی ڕاگرتنی شەڕ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات