ئاژانسی وزە: ئێران بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بە سیاسەتەکانیدا دەچێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئازار

مووشەکێکی ئێرانی لە وێستگەیەکی وزەی ئەتۆم. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، هۆشداری لە پێشبڕکێی خۆپڕچەککردن دا و گوتیشی هەندێک وڵات لەم چوارچێوەیەدا پلانی بەئەتۆمیبوونیان هەیە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشانداوە، بەڵام ئەو وڵاتە بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لێدوانی فەرمی: ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئێران سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی بە جۆرێک کە بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی درووست بکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، سزا نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە و ئەو وڵاتە لە ساڵی 2018ـەوە بە خێرایی پەرەی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی داوە. ئەو هۆشداریشی داوە لەوەی سیستەمی جیهانی و یاسا نێودەوڵەتییەکان لاواز دەبن و هەندێک لە وڵاتان، لە ناویشیاندا ئێران، لەو باوەڕەدان کە لە ڕێگەی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمییەوە دەتوانن ئاسایشی خۆیان دەستەبەر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





