
دیمەنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا. وێنە AA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە حکومەتی سووریا و هەموو لایەنەکان دەکات لە تەشەنەسەندنی تووندوتیژییەکان دوور بکەونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقیە ڕوویدا بە هۆیەوە بە دەیان کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "ئێمە شۆک بووین بەو ژمارە زۆرەی کوژراوان لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوای سوریا. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە دوای چارەسەری ئاشتی، یەکێتیی نیشتیمانی، دیالۆگی سیاسیی گشتگیر و دادپەروەریی ڕاگوزەرەوە بن بۆ چارەسەرکردنی بەردەوامیی تووندوتیژییەکان."
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا، کە بارەگا سەرەکییەیەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، لە پێکدادانەکاندا لە بانیاس و لازقیە و جەبلە، لانیکەم 147 کەس کوژراون کە لەو ژمارەیە 134 کەسیان عەلەویی سڤیل بوون و لە ناویشیاندا 13 ژن و پێنج منداڵ هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





