سەرۆکی پارتێکی سووریا بۆ ئاڤا: دەرفەت هەیە مافی پێکهاتەکان گەرەنتی بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئازار

ئەحمەد ڕەمەزان، سەرۆکی جوڵانەوەی کاری نیشتیمانی لەپێناو سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی جووڵانەوەی کاری نیشتیمانی لەپێناو سووریا دەڵێت، گرنگە لە قۆناغی نوێی وڵاتدا کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بەشێوەیەکی ئازادانە پیادەی مافەکانیان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی لە دەستووری نوێدا مافی پێکهاتەکان گەرەنتی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا، دەستوورێکی کاتی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەنووسرێتەوە کە چاوەڕێ دەکرێت ماوەکەی بۆ چوار ساڵ بێت، لەو ماوەیەدا کارەکانی نووسینەوەی دەستوور و داواکاریی پێکهاتەکان لە داهاتووی وڵاتەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕەمەزان، سەرۆکی جووڵانەوەی کاری نیشتمانی لەپێناو سووریا لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 01:00ی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- لە گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگا کەناراوەکانی سووریا دەستی ئێران و حیزبوڵڵا دیاربوو و شکستیان هێنا، چونکە خەڵک پشتیوانی نەکردن.
- هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی گشتی پابەندی بنەمای پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بوون، پێم وایە دەبێت هەموو لایەنەکان دان بە خۆیاندا بگرن و ئەندامانی ڕژێمی پێشوو کە بەشداربوون لەم هێرشەدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
- گفتوگۆی نێوان ئیدارەی ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و دیمەشق بەردەوامە و ئومێد بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە، بەجۆرێک دەوڵەتی سووریا بتوانێت کۆنترۆڵی بەسەر هەموو خاکی وڵاتەکەدا هەبێت.
- سوورییەکان مافی ئەوەیان هەیە گوزارشت لە کەلتوور، زمان و هەموو مافەکانی خۆیان بکەن و دەستوور ئەو بابەتانە گەرەنتی دەکات، گرنگیشە حکومەتی سووریا گفتوگۆ لەگەڵ کورد بکات، بەڵام پێویستە گفتوگۆکە گشتگیر بێت نەک تەنیا لەگەڵ یەک لایەن بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






