وێنەی دەربەندیخان (سکووپی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بەشێك لەو خانوو و کەرەڤانانەی کە لە دەوروبەری بەنداوی دەربەندیخان کە موڵکی گشتین و بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی بەنداوەکە دروست کراون، كڕین و فرۆشتنیان پێكراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیش داوای ڕوونکردنەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: لە دەوروبەری بەنداوەكانی كوردستان کەمپ دروست کراوە تا ئەو فەرمانبەرانەی کار لەسەر بەكارخستن و کارەبا و چاودێریی بەنداوەکە دەکەن، تێیاندا بمێننەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بە نایاسایی بەشێك لە خانووەکانی کەمپی بەنداوی دەربەندیخان کە شوێنەکەیان گەشتیارین و بەسەر بەنداوەکە دەڕوانن، كڕین و فرۆشتنیان پێ كراوە و خەڵكانێكی تێدایە کە كارمەندی بەنداوەکە نین، بەڵام دەوترێت كەسانی دەستڕۆیشتوو و بەرپرسن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لەسەر داوای داواكاری گشتیی داوای ڕوونكردنەوەی لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای (دەربەندیخان و دووكان) كردووە كە زانیاریی پێویستیان لەسەر ئەم کێشەیە بۆ بنێرن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێكی ئیداریی دەربەندیخان بە ئاڤای گوت: ئەم کڕین و فرۆشتنە ڕاستە، ئەویش خانووی ئەو فەرمانبەرانەی بەنداوەکەیە کە كاتی خۆی لە نەوەدەكان ئەو خانووانەیان بە ناوەوە تەملیك كرابوو و ئێستا خانەنشین بوونە و فرۆشتوویانن بە هەندێک بەرپرس كە فڕیان بە فەرمانبەری تەشغیلی كارەبا و پاراستنی بەنداوەکەوە نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 400 فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان كار دەكەن و مووچەیان لەسەر بەغدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن





