وێنەی بەشدار بازیانی
ئاڤا نیوز
بەشدار بازیانی، ماوەی هەشت ڕۆژە لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی دایە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە هیچ سەنتەرێکی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، نە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هیچ هەڵوێستێکی جدییان بۆ ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە نەبووە.
وێنە گەورەکە: هەشت ڕۆژ لەمەوبەر هێزێکی ئەمنی سلێمانی لەسێ شوێنی جیاواز هەڵدەکوتنە سەر ماڵی سێ ڕۆژنامەنووسی سنوورەکە (بەشدار بازیانی، دانا ساڵح و نەبەز شێخانی) و هەرسێکیان دەستگیردەکەن، ڕۆژێک دواتر دووانیان بەکەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکران، بەڵام هێشتا بەشدار بازیانی ئازاد نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا نە هیچ سەنتەرێکی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، نە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەڵوێستێکی جددیان نەبووە بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەو ڕۆژنامەنووسە و ئازادکردنی.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا لە بەدواداچوونێکی میدیاییدا پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ، بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان کرد، بەڵام وەڵامی ئەوان ئەوەبوو، جگە لەو بەیاننامەیەی کە دوو ڕۆژ پێشتر بڵاویانکردووەتەوە، هیچ قسەیەکی دیکەیان نییە.
بەیاننامەکەی میترۆ: میترۆ لە ڕۆژی دەسگیركردنی ئەو سێ ڕۆژنامەنووسەوە لە سۆراغی ئەم كەیسە بووە، لە پەرەسەندنەكانی ئاگادارە، "هەندێ وردەكاری هەن نامانەوێ لای ئێمەوە بڵاوبكرێنەوە"، ئەمە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لایەنی لێكۆڵەر و دادگایە، بە هۆی لیستی تۆمەتەكان، میترۆ وای بەپێویست زانی، چاوەڕوانی بڕیاری دادەور بین.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیار ئەبوبەکر کە باوکی بەشدار بازیانییە، بە ئاڤا میدیای گوت، ئاسایشی سلێمانی بەڵێنی داوە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دایکی، بەشدار بیبینێت، ئەگەریش ئەم هەفتەیە لێکۆڵینەوەکان تەواوبن بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





