
وێنەی سابوونەکە. وێنە - SYRIA SCOPE
ئاڤا نیوز
لە شاری حەلەبی پایتەختی ئابووری سووریا، گەورەترین سابوون لە ئاستی جیهان دروستکراوە و کێشەکەی 1520 کیلۆگرامە، دروستکردنەکەی دوو ساڵی خایاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: سابوونێک لە ناوچەی شوێنەواری خان سابوونی ناوەندی حەلەب بۆ نمایشی گەشتیار و سەردانیکاران دانراوە، دروستکردنەکەی دوو ساڵی خایاندووە، بەس وشککردنەوەکەی ساڵێکی خایاندووە، بەوهۆیەش ناوی چووەتە کتێبینی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەک گەورەترین سابوون لە جیهان.
لێدوانی فەرمی: شەهم دحان، بەڕێوەبەری کارگەی دقە قەدیمە کە سابوونەکەی دروستکردووە، دەڵێت، سابوونەکە تەواو سروشتییە و لە زەیتی زەیتوون و زەیتی گەڵای غار دروستکراوە، ئێستاش لە ناوچەی خان سابوون کە شوێنێکی تایبەتە بە نیشاندانی جۆرەکانی سابوون، نماییشکراوە.
باکگراوند: مێژووی سابوونی حەلەبی بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بە یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی سابوون لە جیهان هەژمار دەکرێت، سەرەڕای شەڕی ناوخۆیی سووریا و خاپووربوونی حەلەب، بەڵام پیشەسازیی دروستکردنی سابوونی حەلەبی نەوەستاوە و ئێستا دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد ئومێدی گەشانەوەی زۆری ئەو پیشەسازییە دەکرێت، لە ماوەی ڕابردوودا یۆنسکۆش سابوونی حەلەبی خستە ناو لیستی میراتی ڕۆشنبیری جیهانییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






