حکومەت پرۆژەیەک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 10 ئازار
دانانی سیستەمێکی سۆلار پاوەری 5 کیلۆواتی لە 2250 بۆ 3500 دۆلاری تێدەچێت، گرافیک؛ مەڕوان هێمن
ئاڤا نیوز
هاوشان لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی، حکومەت پاڵپشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەکات، بۆ هاندان و هاوکاریکردنی خەڵکیش پڕۆژەیەکی تایبەتی هەیە، بیرۆکەی ئەوە هەیە لەڕێگەی بانکەکانەوە قەرز بدات، ئەمەش پێچەوانەی ئەو دەنگۆیەیە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە گوایە باجی دەخرێتە سەر.
وێنە گەورەکە: حکومەت لە پڕۆژەی ڕووناکی مەبەستی ئەوەیە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ خەڵک دابین بکات. هەر لەو چوارچێوەیەدا خەڵک هان دەدات پشت بە وزەی خۆر ببەستن و سۆلار پاوەر لە ماڵەکانیان دابنێن، ئەمە هەم ئەرکی حکومەت سووکتر دەکات بۆ دابینکردنی کارەبا، هەم خەڵک کارەبای بەخۆڕاییان دەست دەکەوێت.
زانیاریی تایبەت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەیەک بۆ زیاتر پەرەدان بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەزەی خۆر ڕابگەیێنێت. ئاڤا زانیویەتی حکومەت بەنیازە لەڕێگەی بانکەکانەوە قەرز بۆ دانانی سیستەمی پاوەر سۆلار بە هاووڵاتیان بدات، واتە ئەگەر ماڵێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە وزەی خۆر و پارەی نەبێت، حکومەت قەرزی درێژخایەنی پێدەدات.
تێچووی سۆلار پاوەر: بەپێی داتاکانی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی کە گەڕەکی شادی هەولێر لە ماوەی شەش مانگدا بە نموونە وەرگیراوە، هەر ماڵێکی ئاسایی مانگانە پێویستی بە 760 کیلۆ وات هەیە (نزیکەی 4 ئەمپێر بە بەردەوامی)، بۆ ئەمەش پێویستە ڕۆژانە سیستەمێکی سۆلاری 5 کیلۆ واتی دابنێت، ئەم سیستەمەش دەتوانێت مانگانە 720 کیلۆوات کارەبا بدات. دانانی ئەم سیستەمە بە ستانداردی عێراقی دوو هەزار و 250 دۆلاری تێدەچێت، بە ستانداردی ئەوروپیش سێ هەزار و 500 دۆلاری تێدەچێت. ئەمە قسەی ئاری عوسمان، شارەزای تایبەتمەندە لە بواری کۆنترۆڵی کارەبا.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناكی بە ئاڤایان گوت، پلانیان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە لایەنی کەمەوە ڕێژەی 5%ی خەڵک بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر ببەستن، لە داهاتووشدا دەیانەوێت زیاتر خەڵک هاند بدەن ڕوو لەم جۆرە کارەبایە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی وەرگرتنی باج لە سیستەمی سۆلار، وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند؛ بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەکەین، ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە باج لەو هاوبەشانە وەردەگیرێت كە سیستەمەكەیان داناوە ڕاست نییە.
ئەمەش بزانە: لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، هەر هاوبەشێكی کارەبا ئەگەر سیستەمی سۆلاری داناوە، زیاد لە پێویستی خۆی کارەبا بەرهەمبهێنێت، ئەوا دەتوانێت کارەبا زیادەکەی کە ئیشی پێ نییە، بیداتەوە حکومەت، واتا بە کارەبای نیشتمانی ببەستێتەوە و ماڵێکی تر بەکاری بهێنێت، ئەوا پارەی بۆ حیسابە، پرۆسەکەش بە مەقاسە دەبێت، واتا هاوبەشێک چەند کارەبا بە حکومەت دەدات، حکومەت بە هەمان بڕ پارەی کارەبای نیشتمانی لێ وەرناگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ دەست بە پێدانی تابلۆی نوێ بە ئۆتۆمبێلی میری دەکات