
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا سەبارەت بە نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی وڵاتێکی عەرەبی نامەکەی پێدەگات.
وێنەگەورەکە: تا دێت سزاکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی 2025-03-06، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ناردووە و تێیدا داوای دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:
٠ ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتێکی عەرەبی نامەیەکی ترەمپ بە ئێران دەدات.
٠ وڵاتانی ئەوروپا سیاسەتی هەڵەیان بەرامبەر بە ئێران پەیڕەو کردووە دوای کشانەوەی واشنتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.
زانیاری زیاتر: ئەم نامەیەی ترەمپ لە کاتێکدایە پێشتر عەلی خامنەیی هەر دانووستانێکی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردووەتەوە و بە کارێکی نا ژیرانە و نا عەقلانی وەسف کردووە و گوتی هیچ سوودیان لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا نەبینیوە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاندبوو لە مانگی 10ـی ئەم ساڵ دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی نهێنی لە بارەی ڕێککەوتنیی ئەتۆمی ئەنجام دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






