
وێنەی ساتی كردنەوەی كارگەكە
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان کارگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی موغەزییان لە سلێمانی کردەوە، ئامانج لە کردنەوەی کارگەکە بەرهەمهێنانی زیاتری موغەزییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق.
لێدوانی فەرمی: ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەرێکی بەهێزی بەرهەمی دەرمان و سەلامەتی دەرمان دەبێت لەسەرتاسەری عێراق ، لە داهاتوو دەتوانێت بەرهەمەکانی دەرمان هەناردەی دەرەوەی وڵات بکات. ساڵح حوسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشداربووین لە کردنەوەی هێڵێکی نوێی بەرهەمهێنانی دەرمان، یەکەمینجارە کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان 17 جۆر گیراوەی موغەزی بەرهەم دەهێنێت.
زانیاريی زیاتر: موغەزییەکان بە قەبارەی 100 ملیلیتر تاوەکو پێنج هەزار ملیلیتر دەبن، کارگەکە هەلی کار بۆ 400 کەس دەڕەخسێنێت. کۆی گشتی گرێبەستەکانی کارگەی پایۆنیر لە ساڵی 2022 نزیکەی 23 ملیار دینار بوو، بەڵام بۆ ساڵی 2023 بڕەکە بەرزبووەتەوە بۆ 86 ملیار دینار.
ئەوەی پێویستە بيزانیت: کارگەکە توانای بەرهەمهێنانی لە 30 بۆ 65 ملیۆن بتڵ هەیە لە ساڵێکدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەنتەری زانست؛ پرۆژەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێش بۆ داهێنان لە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: وەبەرهێنان لە هزر و بیری گەنجان دەکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار پارچە زەوی داچێنراو بە سەوزە لە هەولێر تێکدران