
هەولێر- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی عێراق ئامادەکاری کردووە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکەم سەرژمێری ئەزموونیی بە شێوەی تاقیکاری بكات، هاوکات لە ڕۆژی لە 20-11-2024، ئەمساڵ سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەكرێت.
بۆچی گرنگە: سەرژمێریی دانیشتووان گرنگییەکی تایبەتی خۆی دەبێت و لە بودجەی ساڵی 2024 پارەی تەواوەتی بۆ تەرخان دەکرێت، ئێستا بوودجهی ههرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی 12.67% لە کۆی گشتیی عێراق بودجهی بۆ دیاریكراوه، پێشبینیدهكرێت دوای سهرژمێریهكه بڕی بودجهی ههرێمی كوردستان بۆ 14%ی بهرزبێتهوه.
لێدوانی فەرمی: لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا سەرژمێرییەکی ئەزموونی بەشێوەی تاقیکاری بكرێت و دواتر لە ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەكرێت. محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق وای گوت.
لهلایهكی دیكهوه: سیروان محمهممهد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدیوانی وەزارەت، سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی لە هەرێمی کوردستان کرد، لهبارهی چۆنیەتی ئامادەکردنی سەنتەری داتای سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی سەنتەری عیراق.
پێویستە سەرجەم پارێزگارەكان پێداویستیەكان ئامادە بكەن
بۆ ئەوەی پڕۆسەی سەرژمێری بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بكرێت، وەزارەتی پلاندانان داوای لەسەرجەم پارێزگارەکانی عێراق کردووە پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرژمێری لە پارێزگاکان ئامادە بکەن.
ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان چەندە؟
بەپێی خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، هەرێمی کوردستان 14%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، ژمارەی دانیشتووانی عێراق هەر بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتەکە، گەیشتووەتە زیاتره له 43 ملیۆن و 324 كهس، به رێژهی 69.9% شارنشینن و رێژهی 30.1% دانیشتووی گوند و دێهاتهكانن.
سەرژمێرییەكە 21 ڕۆژ دەخایەنێت
بڕیاروایه ئەمساڵ لە 20-11-2024 سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەعێراق وهەرێمی کوردستان دەستپێبکات، تاوەکو 15ـ 12ـ2024 بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند





