
وێنەیەکی کۆبوونەوەکە کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد بۆ تاوتوێکردنی کاریگەری بڕینی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بۆ بەرنامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی تڕەمپ بڕیاری دا 83%ـی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بۆ جیهان هەڵبووەشێنێتەوە، نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند، "دەبێت بڕیاری قورس بدەین و کاری لەپێشینە بۆ ڕزگارکردنی گیانی ملیۆنان مرۆڤ دابنێین، هاوکات دەبێت ڕوانگەی کار و پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ جیهان پێداچوونەوەی پێدا بکەین بۆ هاوکاریی ئەوانەی زۆر پێویستییان بە هاوکارییە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2025، بەسەرۆکایەتی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، بەئامادەبوونی قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیرانی کۆچ و کۆچبەران، وەرزش و لاوان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پەروەردە، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ڕاوێژکارانی سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئاسایش و مافی مرۆڤ، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام درا.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:
- باس لە ناوەڕۆکی نامەکەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرا، پەیوەست بە سەنتەری ئەمەل، کەمپی هۆل و دۆسیەی خێزانەکانی عێراق کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەگەڕێنەوە.
- زنجیرەیەک بڕیاری گرنگ دران بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کۆچ و دامەزراوە عێراقییەکان کە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکان و پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگا.
- جەخت لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرایەوە بۆ داخستنی بەشی دووەمی دۆسیەی داعش، لەڕێگەی شیاندنەوەی ئەو خێزانانەی تێوەگلاون. هاوکات جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەمە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و بە تەنیا هی عێراق نییە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا کاریگەری خراپی لەسەر کەمپی هۆل هەیە، لە کاتێکدا لە ٪90ـی خەرجی ئەو ڕێکخراوانەی لە هۆڵ کار دەکەن پشت بە هاوکارییەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی دەبەستن. بڕینی هاوکارییەکانیش لەسەر کەمپەکە دەبێته هەڕەشە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە به گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






