
گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی هێڵی شەمەندەفەرەوە
ئاڤا نیوز
حکومەتی سووریا ڕەتیکردەوە هیچ دانووستانێکی لەگەڵ عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی نەوت یاخود دووبارە بەکارهێنانی هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک - بانیاس کردبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەکۆی وزەی نێودەوڵەتیی کە بنکەکەی لە واشنتنە، بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی سووریا ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا هیچ دانووستانێک لەگەڵ عێراق و سعودییە بۆ هاوردەکردنی نەوت نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەریی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی سووریا ڕایگەیاند: بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی عێراق – سووریا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، تا ئەمڕۆش چارەسەر نەکراوە.
زانیاریی زياتر: پێش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، سووریا بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی ڕۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرمیل نەوتي خاوي لە عێراقەوە هاوردە دەکرد.
ئەمەش بزانە: بۆريی کەرکووک - بانیاس بە درێژایی 800 کیلۆمەتر ساڵی 1952 دروستکراوە، توانای گواستنەوەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، ئەم بۆرییە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





