کارکردن لە پڕۆژەی فریاکوزاریی خیرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هاوینی ئەمساڵ هاووڵاتیانی هەولێر لە کەمئاوی ڕزگار دەکات و لە کۆیی 127 گەڕەک نیوەی گەڕەکەکان سوودمەند دەبن لە پڕۆژەکە.
وێنە گەورەکە: ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین، بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر تووشی گرفتی کەمئاوی دەبوونەوە بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، بەڵام هاوینی ئەمساڵ ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر دەکرێت لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەنەس، بەڕێوەبەری پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، پڕۆژەکە ڕێژەی 75%ـی تەواوبووە و بەپێی پلانی داڕێژراو پڕۆژەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا واتە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ تەواو دەبێت و ئێستا کارکردن لە پڕۆژەکە بەشێوەی 24 کاتژمێری بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا 75٪ی پڕۆژەکە تەواو بووە و هاوینی ئەمساڵ زیاتر لە 64 گەڕەکی هەولێر لە کۆی 127 گەڕەک سوودمەند دەبن لە پڕۆژەکە و 24 کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەکە بە یەکجاری تەواو بکرێت، بە تەواوکردنیشی زیاتر لە 248 هەزار ماڵ سوومەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لە دوورخستنەوەی مەترسی بەبیابانبوونی و وشکەساڵی لەسەر هەولێر، تێچووی پڕۆژەکە 480 ملیۆن دۆلارە و لەلایەن هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕێباز حەملان دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






