نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت
- کوردستان
- 14 ئازار

نوخشە ناسیح، پارێزگاری نوێی هەڵەبجە لەگەڵ مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی سێ مانگ لە خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، و جێگرەکەی، شاهێن حەمە ڕەزا، نوخشە ناسیح بووە یەکەمین ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار بە وەکالەت وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە و جێگرەکەی شاهێن حەمە ڕەزا بەهۆی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، کە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ کەم کرایەوە، لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە خانەنشین بوون و دەسەڵاتی واژۆکردنی هیچ نووسراوێکیان نەما.
لەو ماوەیەدا، وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەی بە ئازاد تۆفیق دا لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت هەتا پۆستی پارێزگار یەکلایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە 13ـی ئازاری 2025، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت دەربڕی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا میدیا، لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە، دواجار نوخشە ناسیح وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت دانرا سەرەڕای کارەکەی خۆی وەک قایمقام، بەمەش بووە یەکەمین ئافرەت لە هەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت.
ئەمەش بزانە: سێ کەس بۆ پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە خۆیان کاندید کردبوو، نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری ئێستای سلێمانی و مهاباد کامیل سەرۆکی پێشووی زانکۆی هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە






