
سەردانی سوودانی بۆلای محەممەد ئیسحاق فەیاز
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی نەخۆشکەوتنی محەممەد ئیسحاق فەیاز یەکێک لە سێ مەرجەعە هەرە باڵاکەی نەجەف بڵاوبوویەوە، هەریەکە لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لە سەرکردە شیعەکان لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا سەردانیان کرد و لە دۆخی تەندروستییان پرسی.
بۆچی گرنگە: محەممەد ئیسحاق فەیاز بە ڕەگەز ئەفغانیی (95 ساڵ) و بەشیر نەجەفی بە ڕەگەز پاکستانی (83 ساڵ) لەدوای عەلی سیستانی بە دوو ناسراوترین مەرجەعی شیعەکان لە نەجەف لە قەڵەم دەدرێن، تەنانەت هەندێک لە شیعەکان محەممەد ئیسحاق فەیاز بە جێگرەوەی عەلی سیستانی دەبینن، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی نزیکی لە تەمەنی "سیستانی"یەوە و قورسە بتوانێت جێگەی بگرێتەوە، لە هەمان كاتیشدا فەرامۆشكردنیشی لە ڕكابەرییەكانی جێگرتنەوە هەر قورسە.
زانیاریی زیاتر: محەممەد ئیسحاق فەیاز یەکێکە لە سێ مەرجەعە باڵاکەی نەجەف و ساڵی 1930 لە پارێزگای غەزنی ناوەڕاستی ئەفغانستان لە دایکبووە، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لە حەوزە ئاینییەکانی وڵاتەکەی خوێندوویەتی، دواتریش ساڵێک لە مەشهەدی ئێران درێژەی بە خوێندنی حەوزە داوە و پاشانیش هاتووەتە نەجەف.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نەجەفەدا مەرجەعی باڵا "ئایەتوڵڵا سیستانی"یە كە پلەی "عوزما"ی هەیە، جگە لەویش "ئایەتوڵڵا بەشیر نەجەفی"ی پاكستانی و "ئایەتوڵڵا محەمەد ئیسحاق فەیاز"ی ئەفغانی پەیڕەوكەریان هەیە، لە دەرەوەی ئەوانیش چەند وردەمەرجەعێكی دیكە هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگە پووچەڵەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 700 هەزاری تێپەڕاند






