
فڕۆکەخانەی حەلەب کە بە دووەم فرۆکەخانە لە سووریا دادەنرێت
ئاڤا نیوز
دوای داخستنی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ، بڕیارە ڕۆژی سیشەممەی داهاتوو فڕۆکەخانەی حەلەب کە بەدووەم گەورەترین فرۆکەخانە لە سووریا دادەنرێت، بەفەرمی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سووریاوە بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب بە ناوەندێکی گەورەی گواستنەوەی ئاسمانی لە سووریا دادەنرێت، پارێزگای حەلەبیش کە بە پایتەختی ئابووری ئەو وڵاتە ناسراوە بە چەندین شوێنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبەستێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی میدیاکانی سووریا سێشەممەی داهاتوو 17-3- 2025 فڕۆکەخانەی حەلەب بەفەرمی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سووریاوە دەکرێتەوە و گەشتییاران دەتوانن لەو فڕۆکەخانەیەوە گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: فڕۆکەخانەی حەلەب لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە 8-12- 2024، بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەو کاتەی سووریا گەشتەکانی ڕاگرت و فڕۆکەخانەکەی بەتەواوی بەڕووی گەشتیاران داخست.
ئەمەش بزانە: مێژووی درووستکردنی فڕۆکەخانەی حەلەب دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1950، ڕووبەری وشکانی فڕۆکەخانەکە سێ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دەکەوێتە ناوچەی نیریب و نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەلەبەوە دوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





