ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنانە بەکاردەهێنێت کە باڵاپۆش نین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 ئازار

دوو خانمی ئێرانی لە یەکێک لە شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنانە بەکاردەهێنێت کە باڵاپۆش نین.
وێنە گەورەکە: پۆشینی حیجابی زۆرەملێ لە ئێران هەمیشە بووەتە کێشەی نێوان هێزە ئەمنییەکان و ژنانی ئێران بە تایبەت شارە گەورەکانی وەک تاران. لە هەنگاوێکی نوێشدا ئێران بڕیاڕی بەکارهێنانی فڕۆکەی بیفرۆکەوانی دا بۆ ناسینەوە ژنانی بێ حیجاب و دەستگیرکردنیان.
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە، ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی ناسینەوەی دەموچاو و ئەپلیکەیشنی ڕاپۆرتی هاووڵاتییان بەکاردەهێنێت بۆ سەپاندنی یاساکانی حیجاب بەسەر ژناندا، ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر پشتبەستنی ئێران بە تەکنەلۆژیا بۆ چاودێریکردن و سزادانی ئەو ژنانەی سەرپێچی یاسای جلوبەرگی زۆرەملێ دەکەن، ئەپڵیکەیشنی مۆبایل "Nazer" کە حکومەت پاڵپشتی دەکات و ڕێگە بە هاووڵاتییان و پۆلیس دەدات "پێشێلکاری" ژنان بۆ یاسای باڵاپۆشی تۆمار بکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتی ئەمساڵی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوە کردووەتەوە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دووساڵ بەسەر دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە مانگی ئەیلولی 2022، هێشتا ژنان و کچان لە ئێران ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، ئەم جیاکارییە کاریگەریی لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانیان کردووە، بەتایبەتی لە پەیوەست بە جێبەجێکردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





