
یەکێک لە زەوییە کێشە لەسەرەکانی سنووری کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە پارێزگای کەرکووک پێکهێنراوە و لە شەش مانگی داهاتووشدا ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەردەکەن، جەختیش دەکاتەوە لەوەی نابێت ڕێگری لە جووتیاران بکرێت کار لە زەوییەکانیاندا بکەن ئەگەر هیچ ناکۆکییەکی یاسایی لەسەر نەبێت.
بۆچی گرنگە: دوای دوو ساڵ لە دواخستن، 21-1-2025 پەرلەمانی عێراق یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکان پەسەندکرد کە داواکاری سەرەکی کورد بوو لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 بە گشتی و پارێزگای کەرکووک بەتایبەتی، چونکە بەهۆیەوە ئەو زەویانەی جوتیارانی کورد کە بە بڕیاری حیزبی بەعس درابوون بە عەرەبی هاوردە، دووبارە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێنرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی فیدڕاڵ بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:
- لیژنەی تایبەت بە یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پێکهێنرا و یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجامدا، لە شەش مانگیشدا ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەردەکات.
- لیژنەکە زیاد تەمیمی، بریکاری وەزارەتی داد سەرپەرشتی دەکات، دیوانی چاودێریی دارایی، ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵیش ئەندامیان لە لیژنەکەدا دەبێت
- سەبارەت بە بڕیاری ساڵی 2012ی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە کشتووکاڵیانەی لەگەڵ جووتیارانی عەرەب کران لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی زیامەندبوون.
- لیژنەکە پێشنیازی کردووە هەر زەوییەک کێشەی یاسایی نەمابێت، ڕێگە بە هاووڵاتیان بدرێت کاری کشتووکاڵی خۆیانی تێدا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گوندی بازیان داوای چاککردنی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا گرووپی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوو پارکی گەورەی دیکە لە هەولێر دروست دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی مەهەپە: داوا دەکەین قوبرسی باکوور بکرێتە 82ـهەمین پارێزگای تورکیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات بەڕێوەچوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە دهۆکەوە زیاتر لە هەزار و 400 تۆن سماق و برنج هەناردەی تورکیا کراوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێگە نادرێت مۆبایل و کامێرا ببرێتە نێو وێستگەکانی دەنگدان
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم
بۆ دەرهێنانی تەرمێک لە بەغدا هانا بۆ مەلەوانێکی کورد دەبرێت