شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە هەردوو گوندی بەرەکە و چنێران لە سنووری قەزای شەقڵاوە ژمارەیەک داربەڕوو بڕدراونەتەوە، کەسێکیش وەک سەرپێچیکار دەستگیرکراوە. قایمقامی قەزای شەقلاوەش لەمبارەیەوە دەڵێت، ئەمساڵ ڕێگریمان لە ژمارەیەک سەرپێچی کردووە و سەرپێچیکارانیش ڕەوانەی دادگا کراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی بەرەکەی سنوری ناحیەی هیران لە قەزای شەقلاوە ژمارەیەک داربەڕوو بڕدراون ، لەسەر بڕینی ئەو داربەڕووانە کەسێک دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە. هاوکات هەر لەو سنورە و بە دیاری کراوی لە گوندی چنێران لە بناری چیای سەفین کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی هیران، ژمارەیەک داربەڕووی دیکە بڕدراون.
زانیاریی پەیامنێر: شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا میدیا سەردانی شوێنی بڕینی داربەڕووەکانی کردووە، ئەو کەسانەی دارەکانیان بڕیوە ئەو شوێنانەیان هەڵبژاردووە کە دۆڵن و چڕی داریان زۆرە و شوێنەکان بەرچاو نین.
زانیاریی زیاتر: لەو شوێنانە ژمارەیەک داریان بڕیوە و ژمارەیەکیان جێهێشتووە بۆ ئەوەی لە دورەوە هەست بە بڕینی دارەکان نەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقلاوە بە ئاڤا میدیای گوت،
- هەر کەسێک زێدەڕۆی بۆ سەر ژینگە و دارستان بکات، ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر، ئەمساڵ ژمارەیەک سەرپێچی ڕێگرییان لێکراوە و سەرپێچیکارانیش ڕەوانەی دادگا کراون.
- "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی بڕینی دار لە سنوری ناحیەی هیران، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆلینەوە کرد و پۆلیسی دارستان و ژینگە سەردانی شوێنەکەیان کرد، بۆئەوەی ئەو سەرپێچیکارانەی کە دارەکانیان بڕیوە، ئاشکرا بکرێن و ڕێکاری ئیداری و یاسایییان لە بەرامبەر بگیرێتەبەر".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت






