
ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی حووسییەکان لە یەمەن. هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2025-03-15، هێزەکانی ئەمریکا هێرشی بەرفراوانی ئاسمانیان کردە سەر حووسییەکان لە چەند پارێزگایەکی یەمەن و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون، لە بەرامبەریشدا حووسییەکان هێرشیان کردە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترومان لە دەریای سوور.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان کە قسەیان بۆ میدیای عێراق کردووە، هێزەکانی ئەمریکا خراونەتە دۆخی "ئەوپەڕی ئامادەباشی" لە سەرجەم بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵە لۆجیستییەکانی ئەم هێزانە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد و هەولێر و هەریر.
لە لایەکی دیکەوە: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە بنکەی تەنەف لە سووریا ڕاهێنان لەسەر بەرزکردنەوەی توانا جەستییەکان دەکەن کە سەرنج دەخاتە شەڕ و هێزی بەرگە گرتن و خێرایی پێویست لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






