
سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە
ئاڤا نیوز
دوای ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە)، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ داوای ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکەن، ئەمەش بە هۆکارێک بۆ هێنانە کایەی دیموکراسی ناودەبات.
بۆچی گرنگە: لە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی و شکاندنی کۆت و بەندەکانی نێوان کورد و دەسەڵات، هەڵمەتێکی جەماوەری و سیاسی بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆک شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ سەبارەت بە پرسی کورد گوتی: تا ئەو کاتەی کورد هەبێت، گوتیان پرسێکمان هەیە، پرسی کورد هەیە، پێویستە ئیتر چەکەکان بێ دەنگ بکرێن، پرسەکە لە ڕێگەی دیالۆگ لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەستگیرکردنی دەمیرتاشی بە نادادپەروەری ناوبرد و گوتی: "تەرازووی دادپەروەری نابێت یاری دەستی کەس بێت، نابێت سەڵاحەددین دەمیرتاش، وەک بارمتەیەکی سیاسی بە ناڕەوا لە زیندان دەستبەسەربکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






