دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری هەردوولا
ئاڤا نیوز
ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی 10 لەبارەی بەڕێوەبردنی حکومەت و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان تەواو بوو، لەمەودوا پارتی و یەکێتی دێنە سەر دابەشکردنی پۆستەکان، پۆستەکان بەسەر سێ ستوون دابەش کراون و لەسەر ئەم بنەمایە بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش دەکرێن.
وێنە گەورەکە: پێکهێنانی کابینەی 10 گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و تەنیا بڕیاردان لەسەر پۆستەکان ماوە، پێشبینی دەکرێت دوای جەژنی ڕەمەزان پۆستەکانیش یەکلابکرێنەوە و حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی ڕابگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی كابینەی 10 کە دووەم کۆبوونەوەیان بوو لەدوای هەڵبژاردن، شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 18-3-2025، جارێکی دیکە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوە. بەپێی لێدوانی ئەندامانی شاندی هەردوولا، لە کۆبوونەوەکەدا کۆتاییان بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پێکهێنانی حکومەت هێناوە.
هەنگاوی داهاتوو: لەمەودوا پارتی و یەکێتی بەفەرمی دێنە سەر دابەشکردنی پۆستەکان، ئاڤا زانیویەتی پۆستەکان بەسەر سێ ستوون دابەش کراون و بەپێی ستوونەکان پۆستەکان یەکلایی دەکەنەوە:
ستوونی یەکەم: تایبەتە بە پۆستە سیادییەکان، هەرچوار سەرۆکایەتییەکە: هەرێم، حکومەت، پەرلەمان، ئەنجوومەنی دادوەری و جێگرەکانیان بۆ هەر چوار سەرۆکایەتییەکە.
ستوونی دووەم: وەزارەتە سیادییەکان لەخۆدەگرێت وەکو: ناوخۆ، پێشمەرگە، سامانە سروشتییەکان، دارایی، پلاندانان و ئەنجوومەنی ئاسایش.
ستوونی سێیەم: وەزەتە خزمەتگورزارییەکان و سەرۆکی دەستە و فەرمانگەکان لەخۆدەگرێت، وەکو: شارەوانی، تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، بارزگانی و پیشەسازی و ئەمانە لەگەڵ دەستەکان، دەستەی دەستپاکی، ژینگە، مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەزگای من، دیوانی چاودێری دارایی و ئەمانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت