
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کاردانەوەی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەڵێت، کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی نەتەوەیی، یەکگرتوو، دیموکراسی و کۆمەڵایەتییە و بە سەروەری یاسا بەڕێوەدەبرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ و 106 کەسی دیکە کە سەرۆک شارەوانیی و چەند هونەرمەندێک و ئەندامانی جەهەپەی تێدایە، دەستبەسەرکران.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا سەربەخۆ و بێلایەنە. باخچەلی دەشڵێت، دژایەتیکردنی دادپەروەری و یاسا، یان تەنانەت دروستکردنی مشتومڕ لەسەر بڕیارێکی داواکاری گشتی، بانگهێشتکردنێکە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پشێوی و توندوتیژی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "هەموو مرۆڤێک لەسەر بنەمای یاسایی و ئینسانی و ئایینی یەکسانە، بەبێ گوێدانە ئەرک و پێگە و پۆست، هەموو کەسێک ماف و ئەرکی یەکسانی هەیە، هیچ کەسێک ناتوانرێت تووشی جیاکاری بکرێت، کەسیش خاوەنی باڵادەستی و ئیمتیازێکی ئایدیۆلۆژی، سیاسی یان ئابووری نییە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕووداوی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو و ئەندامانی جەهەپە، کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە، دۆخی تورکیا بەتایبەت ئیستەنبووڵ بەتەواوی گرژی تێکەوتووە، بەشێکی زۆری شەقامەکانی ئیستەنبووڵ و میترۆی ئیستەنبووڵ داخروان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






