بەشێک لەو ماددانەی کە دەستی بەسەرداگیراوە. وێنە؛ ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کوردستان لە دوو ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا لە مووسڵ و بەغدا 16 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن و دەستیش بەسەر هەزار و 170 کیلۆ حەبی کاپتاگۆندا دەگرن.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکی ماددە هۆشبەرەکان بوونەتە هەڕەشەی ڕاستەقینە لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو ماددانە چەندین بەرامبەر زیادی کردووە. شەونخوونی و قارەمانێتی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانیش نەبووایە ئێستا دەیان هێندە زیادی دەکرد.
چی ڕوویدا: زانیاری گەیشتووەتە هەولێر، هەندێک لە بازرگانەکانی تلیاک لەبەغداو لە موسڵەوە بەنیازن بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر بێننە کوردستان .
هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کوردستان ڕاستەوخۆ هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ بەغداو مووسڵ، پلان دا دەنێن ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی تۆکمە بکەن.
لەهەولێرەوە هێز بەرەو بەغدا بەڕێ دەکەوێت، شوێنی تلیاک و تلیاکچییەکان و بازرگانەکانیش دیاری دەکەن و ئۆپەراسیۆن لەچەند ناوچەیەکی بەغدا دەست پێدەکەن.
پێش هەمووشتێک سەرچاوەکانیان گرتووە، ئەوانەی کە تلیاکەکە دابەش دەکەن و دەیدەنە کەسانی ئالودە بوو و منداڵە فەقیر. دواتر زانیاریان لێ وەردەگرن و یەکسەر هەڵمەت دەست پێ دەکەن بۆ دەستگیرکردنی بازرگانەکان و ژمارەیەکیان دەستگیر دەکەن.
دووبارە هێز بەرەو موسڵ جوڵەی پێکراوە، لەوێش تاک تاکی ئەوانەیان دەستگیرکردووە زانیاریان لەسەر کۆکراوەتەوە لەسەر ئەو مەوادەی دەستی بەسەرا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەردوو ئۆپەراسیۆنەکەدا 16 بازرگانی تلیاک دەستگیر کران، سیانیان، بیانی بوون.
لە بەغدا دەست گیراوە بەسەر تەن و نیوێک تلیاک. هەندێک لە مادەکانیش زۆر مەترسیداربوون، وەکو هیرۆیین، دوو کلیۆ دەستی بەسەرا گیراوە. 8 کیلۆ کریستاڵی شل، 34 کیلۆ کریستاڵی ڕەق، 50 کیلۆ حەبی ترامادۆڵ، تەنێک و 100 کیلۆ حەبی کاپتاگۆن.
زانیاری زیاتر: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەچالاکیەکی دیکەدا توانیوویانە بڕی 45 کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوو و بێ ستیکەر کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابوونە ناو هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەردا بگرن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق زیاتر لە 5,800 جیابوونەوە لە مانگێکدا تۆمار کراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوەڕاستی بەغدا زیندانییەک لە دەست هێزە ئەمنییەکان ڕادەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم






