
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، حووسیەکان هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و دەریای سوور بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: چەند کاتژمێرێک دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتایهێنان بە حووسیەکان، بە مووشەکی دوورمەودا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "بن گۆریون"ـی نزیک لە تەلئەبیب لە لایەن حووسیەکانەوە کرایە ئامانج و سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و زەنگی ئاگادار کردنەوە لە تەلئەبیب و قودس لێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسیەکانی یەمەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بە مووشەکی بالیستیکی دوورهاوێژ هێرشیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "بن گۆریون"ـی نزیک لە تەلئەبیب بێ گوێدانە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هاوکات هێرشیان کردۆتە سەر کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگر و هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەریای سوور.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی یەحیا سەریع، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە جەنگیەکانی ئەمریکا و بە ئامانجیان دەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووندی لە حووسیەکانی یەمەن کرد و گوتی: " بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر حووسیەکان تاوەکو بە تەواوی کۆتاییان پێدەهێنین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





