ئەمریکا 15 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دژی سوپای پاسداران تەرخان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئازار

سوپاس پاسدارانی ئێران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر تۆڕێکی چینی کە کاریان گواستنەوەی زانیارییە بۆ سوپای پاسداران لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە 15 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەبەخشێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چوار هاووڵاتی چینی تۆمەتبار کرد بە تێوەگلان لە گواستنەوەی نایاسایی تەکنەلۆژیا بۆ سوپای پاسداران. ئەم وەزارەتە وەک بەشێک لە بەرنامەی "پاداشت بەرامبەر زانیاری" خەڵاتێکی 15 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند بۆ ئەو کەسانەی بتوانن کارەکانی تۆڕەکە تێک بدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ناوی چوار کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ حکومەتی ئێران و بەوەش پشتیوانی لە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی چەکی سوپای پاسداران دەکەن.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها سوپای پاسداران و سوپای قودسی وەک رێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشان کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپای پاسداران پارەی بەشێک لە چالاکییە تیرۆریستییەکانی لە ڕێگەی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دابین دەکات.
باکگراوند: سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە 5ـی شوبات ڕێنماییەکی واژۆ کرد بۆ دەستپێکردنەوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران و کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ سفر، بۆ فشار خستنە سەر تاران بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی، هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک هۆشداری داوە بە ئێران کە ئەگەر بەردەوام بێت لە پشتیوانی بۆ حووسییەکان لە یەمەن، ڕووبەڕووی دەرئەنجامێکی مەترسیدار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





