مەزڵووم عەبدی: ئەم نەورۆزە ببێتە سیمبولی یەکبوونی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان
- کوردستان
- 20 ئازار

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە کوردانی سووریا و کوردانی جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی یەکبوونی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چەندین دانیشتنیان کردووە بۆ یەکخستنی هەڵوێستیان بەرامبەر دیمەشق، ئەم دانیشتنانە بە دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە ئەمە دەقی پەیامەکەیەتی:
- نەورۆزی 2025 لە گەلی کورد لە ڕۆژئاوا، سووریا و جیهان پیرۆز دەکەین، دیسان لە دڵەوە پێرۆزبایی خۆم بە شەڕڤانانی هەسەدە و ئاسایش، ئەندامانی خۆسەر و بنەماڵەی شەهیدان دەکەم.
- ئەم نەورۆزە ببێتە سیمبولی یەکبوونی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ببێتە ئارامی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 16-1-2025 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی کرد، ئەم دانیشتنە بوو بە هاندانی نزیکبوونەوەی ئەنەکەسە و پەیەدە بۆ دروستکردنی یەک گوتاری و شاندی هاوبەش بۆ دیمەشق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو





