
دیمەنی دەرەوەی مزگەوتی کوفە
ئاڤا نیوز
مزگەوتی کوفە بە یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی جیهانی ئیسلامی و بە چوارم مزگەوت لە ڕووی پیرۆزییەوە دادەنرێت.
بۆچی گرنگە: مزگەوتی کوفە خاوەن پێگەیەکی ئایینی گرنگە لای موسڵمانانی شیعە مەزهەب، چونکە ئیمامی عەلی لە ساڵی 36ـی کۆچیدا مەککەی بەجێهێشتووە و لە کوفە بەیعەتی پێدراوە و کردوویەتییە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی لەپاڵ ئەم مزگەوتەش لە کوفە ژیاوە و لە میحرابیا شەهیدکراوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ ویسام ناسری، کەسایەتی ئایینی شاری نەجەف بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم مزگەوت و شوێنە پیرۆزی زیاتری وەرگرت کاتێک کە ئیمامی عەلی تەشریفی برد بۆ کوفە و کردیە پایتەخت شوێنی حوکمڕانییەکەی .
ئەمەش بزانە: بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان ئەم مزگەوتە لە ساڵی 639 زاینی لەلایەن سەعد بن ئەبی وەقاسەوە دروستکراوە لەڕووی پیرۆزییەوە دوای مزگەوتەکانی مەدینە و حەرام و ئەقسا دێت، قەزای کوفەش سەر بە پارێزگای نەجەفە و 10 کیلومەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری نەجەفەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی بە نزیکەی 300 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات





