
دوو کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی حەبەکان. وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆی سووریا
ئاڤا نیوز
لە کۆگایەکی شاری حەلەب دەست بەسەر بڕێکی زۆر حەبی کەپتاگۆندا گیرا، کە یەکێکە لەو حەبە هۆشبەرانەی لەسەردەمی بەشار ئەسەددا لە وڵاتەکەدا بە بەرفراوانی بەکاردەهات و بەرهەمدەهێندرا.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بلاویکردووەتەوە، فەرمانگەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی حەلەب ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر یەکێک لە فرۆشیارانی حەبی کەپتاگۆندا گرتووە.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نزیکەی سێ ملیۆن حەبی هۆشبەر لە کۆگایەکدا دەستی بەسەردا گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەرامبەر بە تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






